خوێندکارێکی کورد لە ئەمەریکا لە ئامادەییەوە دەچێتە قۆناغی سێهەمی زانکۆ

هەمەرەنگ 10/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کچە خوێندکارێکی کورد لە ئەمەریکا، دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی، راستەوخۆ قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی زانکۆ دەبڕێت و  لە قۆناغی سێهەمی زانکۆوە دەستپێدەکات.

بە پێی راپۆرتێکی "دەنگی ئەمریکا"،  زین بەگزادە کە کچە کوردێکی تەمەن 18 ساڵە و لەگەڵ خێزانەکەی دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، ئەمساڵ خوێندنی ئامادەیی بەسەرکەوتوویی بڕی و ساڵی ئایندە دەچێتە خوێندنی زانکۆ و بەشی پەرستاری دەخوێنێت، بەڵام بەهۆی بەرزی نمرەکانییەوە لە قۆناغی سێهەمی زانکۆوە دەستپێدەکات. 

زین بەگزادە دەڵێت:" ئەوەی من بەدەستمهێناوە هەموو کەسێک لە ئەمریکا دەتوانێت بەدەستی بهێنێت، بەڵام هەوڵ و ماندوبوون و شەونخەونی زۆری دەوێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا