بە بڕیاری پەروەردەی عێراق، ئەو خوێندنگا تایبەتانەی رێژەی سەرکەوتنیان لە خوار 49٪-ە، سزادەدرێن.
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاردراوە بە سزادانی ئەو کارگێڕی ئەو خوێندنگا تایبەتانەی کە رێژەی سەرکەوتنی خوێندکارەکانیان لەخوار 49٪-ە.
رێککاری کارگێڕی لەبەرامبەر دەگیردرێتەبەر
لە نوسراوەکەدا هاتووە کە هەر خوێندنگەیەکی تایبەت رێژەی سەرکەوتنی خوێندکارەکان لەخوار رێژەی دیاریکراوەوە بێت، ئەوا دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی 2023/2024، کارگێڕی ئەو خوێندنگەیە رووبەرووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە و رێککاری کارگێڕی لەبەرامبەر دەگیردرێتەبەر.