بەکارهێنانی ئەم جۆرەی پاککەرەوەی دەم توشی شێرپەنجەت دەکات

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەی نوێ دەریخستووە، بەکارهێنانی ئەو پاککەرەوانەی دەم کە کحولیان تێدایە، دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

بە گوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەڕی "العربیة" بڵاویکردووەتەوە، ئەو کحولەی لە ناو ئەو پاککەرەوەیەدا هەیە دوو جۆری بەکتریای ناو دەم زیاد دەکات، کە پەیوەندییان هەیە بە هەرسێ جۆری شێرپەنجەی قوڕگ، قۆڵۆن و شێرپەنجەی کۆم.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی سێ مانگ رۆژانە ئەو جۆرە پاککەرەوانەی دەم بەکاردەهێنن، هەردوو جۆرەکەی بەکتریا بە ناوەکانی "Fusobacterium nucleatum " و "streptococcus anginosus" لە ناو دەمیاندا زیادی کردووە.

هاوکات، ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو پاککەرەوانە دەبنە هۆی کەمبوونی بەکتریای "actino"،  کە رۆڵی کارای هەیە لە رێکخستنەوەی فشاری خوێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا