پۆرتوگال لە تورکیای بردەوە

وەرزش 22/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هەڵبژاردەی تۆپی پێی پۆرتوگال توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی تورکیا بباتەوە و گەیشتە قۆناغی 16ی جامی یۆرۆی 2024.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە خولەکی 21ی یارییەکەدا لە رێگەی بێرناردۆ سێلڤا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 28یشدا سامیت ئاکایدن، یاریزانی هێڵی بەرگری تورکیا بەهەڵە گۆڵی لە هەڵبژاردەی خۆی کرد، بەمشێوەیەش گەیمی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی پۆرتوگال کۆتاییهات.

لە سەرەتای گەیمی دووەم و لە خولەکی 56ی یارییەکەدا برۆنۆ فێرناندێز، یاریزانی پۆرتوگال گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەی تۆمارکرد و سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکرد.

تاکو ئێستا پۆرتوگال بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکەیدایە، تورکیاش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمدایە، بەڵام ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی جۆرجیا و چیک کە لە هەمان کۆمەڵەدان بەرامبەر یەکتر دیاری دەکەن و رەنگە گۆڕانکاری بەسەر ریزبەندی کۆمەڵەکەدا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا