یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین
رایگەیاند، یاریزانێکی یانەی ئەهلی فەڵەستینی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ
سەر غەززە کوژرا.
یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەحمەد ئەبو ئەلعەتا، یاریزانی تەمەن 34 ساڵی
یانەی ئەهلی فەڵەستینی لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە
جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون.
ئەوەشی خستەڕوو، تاکو ئێستا
ژمارەی ئەو وەرزشوانە فەڵەستینییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون گەیشتووەتە
300 کەس.
هاوکات، بە پێی ئامارێکی
وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تاکو ئێستا 37 هەزار و 598
هاوڵاتی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون، 86 هەزار و 32
کەسی دیکەش برینداربوون.