بەهۆی رووداوێکی پەیوەست بە ئەسپەوە کە گومان دەکرێت جوتەی لێدابێت، خوشکی شا چارڵزی بەڕیتانیا لە نەخۆشخانەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی بی بی سی بڵاویکردەوە، کۆشکی بەکینگان رایگەیاندووە کە شازادە ئانی 73 ساڵ، ئەندامی خێزانی شاهانەی بەڕیتانیا و خوشکی شا چارڵزی سێیەمی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت
کۆشکەکە باسی لەوە کردووە، شازادە ئان لە ماڵەکەی خۆی لە گاتکۆمب پارکی ناوچەی گۆلسێستەرشایەر، لە رووداوێکی پەیوەست بە ئەسپەوە لە سەریدا برینداربووە، بەڵام لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
سەرچاوەکان بە بی بی سییان راگەیاندووە کە حاڵەتەکەی هاونیشانەیە لەگەڵ حاڵەتی بەرکەوتن بە جووتەی ئەسپ.