بانکی ناوەندی زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

ئابوری 27/06/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بۆ ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 274 ملیۆن و 872 هەزار و 246 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە 254 ملیۆن و 295 هەزار و 250 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، لە کۆی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، تەنها 20 ملیۆن و 376 هەزار و 996 دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدا، لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 147 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەی دابەزیووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا