بابەتی سەرەکی: دانێلۆ
سەعید، یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی
عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی هیرینفینی هۆڵەندی ئیمزاکرد.
بە ژمارە: گرێبەستەکەی
نێوان دانێلۆ سەعید و یانە هۆڵەندییەکە بە بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ دەبێت و تاکو ساڵی
2028 بەردەوام دەبێت.
ئەمەش هەیە: دانێلۆ
سەعید تەمەنی 25 ساڵە و بەرەچەڵەک عێراقییە، بەڵام لە سوید لەدایکبووە و پێشتر بۆ
یانەی ساندیفۆردی نەرویجی یاری دەکرد.