چی روویدا: تەرمی
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە هاوسەری ڤیان سەبری
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییە.
زانیاری تایبەت: ئەمڕۆ
هەینی، تەرمی لیوا موحسین رەشید، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە
لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە تەرمەکەیەوە هەبووە.
زیاتر: دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تاکو ئێستا هۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە.