ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا؛ مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراق هاوتا دەکرێت

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێشنیازی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و عێراقی پەسەندکرد، بەوەش کەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێم دەبێتە 500 هەزار دینار.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت:" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پەسەندکردنی پێشنیازی وەزارەتی دارایی و ئابووری و تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی دا بە یەکخستنی یاسای خانەنشینی لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە"

زیاتر: ژمارەی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان 277 هەزار و 541 کەسن و خەرجی کۆی مووچەی مانگانەی ئێستایان 122 ملیار دینارە.

جیاوازی مووچەکانیان: لە هەرێم کەمترین بڕی مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە، لە کاتێکدا کەمترین مووچە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق 500 هەزار دینارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا