بابەتی سەرەکی: پێشبینی دەکرێت
هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی
هێزە ئەمنییەکانی هەرێم پێکەوە رەوانە بکات.
لێدوانی فەرمی: خەلیلی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:"
بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق پێیوتم هێشتا وردبینی لە لیستی
مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان تەواونەکراوە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو تەواو
بکرێ و مووچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە بنێرن".
زیاتر: لیستی ناوی
مووچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج بە کۆد نێردراوە، بەڵام بۆ
مانگی شەش بەپێی داواکاریی بەغدا بەشی زۆریان بە ناوی چواری و بەشێکی کەمیان بە
کۆد نێردراوە.