نۆ تیرۆرست لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرکران

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا نۆ چەکداری داعشیان دەستگیرکرد.

راگەیەندەراوی فەرمی: دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر نۆ ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا سەرجەمیان دەستگیربکرێن.

زیاتر: تۆمەتباران بەشداریان لە چەندین کاری تیرۆریستی کردووە و داواکراون بە ماددەی 4ی یاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕادەستی یاسا کراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا