چی روویدا: دوای ئەوەی
بەهۆی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی حکومەتی خۆجێی نەینەوا پارتی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی
پاریزگاکە هەڵپەسارد، ئەنجومەکە وەڵامی پارتی دایەوە.
نوسراوی فەرمی:
ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:" بە پێی ماددەی 30ی
ژمارە 21ی ساڵی 2005 لە یاسای پارێزگا نارێکخراوەکان لە
هەرێم، دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردن پارێزگار و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی
یەکە ئیدارییەکان بەشێوەی کاربەڕێکەر بەردەوام دەبن، تاکو ئەو کاتەئ ئەنجومەنی
نوێی پارێزگاکە کەسانی نوێ بۆ ئەو پۆستانە هەڵدەبژێرێت".
زیاتر: بە پێی ماددەی 8ی
بڕگەی 3ی ژمارە 21ی ساڵی 2008ی یاسای پارێزگا نارێکخراوەکان لە هەرێم، قائیمقام و
بەڕێوەبەری ناحیەکان بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاکان هەڵدەبژێردرێن.
ئەمەش هەیە: بە پێی ماددەی
24ی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2023ی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا
و قەزاکان، لە ئەگەری نەبوونی ئەنجومەنی قەزاکان بۆ هەر هۆکارێک بێت، دەسەڵاتەکانی
بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دەگوازرێتەوە.