ئەم شتانە هەرگیز بۆ کەسانی دەوروبەری باس مەکە

هەمەرەنگ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: پسپۆڕانی دەرونی باس لەوەدەکەن کە کۆمەڵێک شتی تایبەت هەن باسکردنیان بۆ کەسانی دەوربەر زیانی دەبێتە و رەنگە زۆرجار ببێتە هۆی کێشە بۆمان.

زانیاری: ماڵپەڕی "HackSpirit" بڵاویکردووەتەوە، ئەم شتانە هەرگیز بۆ کەسانی دەوروبەر باس مەکەن:

-ئامانجە کەسییەکان: هەر کەسێک ئامانجەکانی بە نهێنی بهێڵێتەوە هەلی بەدیهاتنیان زیاتر، چونکە هەندێکجار  کەسانی دەوروبەر زیاد لە پێویست هانت دەدەن، ئەوەش وادەکات مێشکت واهەست بکات کە ئامانجەکەت بەدیهێناوە، بەوشێوەیەش هەوڵدانت بۆ ئامانجەکەت کەمدەبێتەوە، یانیش رەخنەی روخێنەرت لێدەگرن و لە ئامانجەکەت ساردت دەکەنەوە.

-بیڕوباوەڕە کەسییەکان: هەندێکجار باسکردنی بابەتی پەیوەست بە سیاسەت و ئاین و پرسە کۆمەڵایەتییەکان رەنگە ناکۆکی ناپێویستی لێ بکەوێتەوە، بە تایبەت ئەگەر بیروباوەڕەی ئەو دوو کەسە جیاواز بوو.

-شەرمکردن لە رابردوو: بیرکردنەوە و باسکردنی بابەتە نەرێنییەکانی ژیانی رابردووت رەنگە توشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیت بکات، تەنانەت رەنگە توشی نەخۆشییەکانی دڵیشت بکات.

-کاری چاکە: باسکردنی ئەو چاکەیەی کردووەتە بۆ کەسانی دیکە رەنگە ببێتە هۆی بێ بەهابوونی کارەکەت، چونکە خەڵک واهەست دەکەن بۆ خۆنمایشکردن ئەو کارەت ئەنجامدابێت.

-کێشە خێزانییەکان: هەموو خێزانێک رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و ئاڵنگاری دەبنەوە، باسکردنی ئەو کێشانەش رەنگە کۆمەڵێک ئامۆژگاری ناپەسەندی بەدواوە بێت، هەروەها ئاشکراکردنی نهێنییەکان خێزان بە رێزنەگرتن لە ئەندامانی خێزانەکە دادەنرێت.

-ترس لە بابەتێکی دیاریکراوە: هەرچەندە ترس ئاماژەیەک نییە بە لاوازی، بەڵام باسکرنی ئەو بابەتانە بۆ کەسانی تر رەنگە قەبارەیەکی گەورەتر بەو بابەتە بدات و توشی کێشەی دەروونیت دەکات.

-دۆخی دارایی: لە زۆربەی کۆمەڵگەکان باسکردنی باری دارایی خێزان و تاکەکان شتێکی نەشیاوە، ئەگەر کەسێک دەوڵەند بێت و باسی بژێوی ژیانی خۆی بکات رەنگە کەسانی تر ئیرەیی پێ ببەن، ئەگەریش کەسەکە باری دارایی خراپ بێت و باسی خۆی بکات، توشی هەندێک ئامۆژگاری خراپ دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا