چی روویدا: شەوی رابردوو
کازم ساهیر، هونەرمەندی دیاری عێراقی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسڕ کۆنسێرتێکی
ئەنجامدا، لەو کاتەدا هەوادارێکی کچ بە دەنگێکی بەرز داوای هاوسەرگیری لەو
هونەرمەندە کرد.
کازم چی وت: کازم ساهیر بە
پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وتی:" شەرەفمەند دەبم بەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ
کچێکی میسڕی بکەم، بەڵام دڵم لە شوێنێکدا پشووی وەرگرتووە و ناتوانم".
کاردانەوە: هەڵوێستی ئەو
کچە و کازم ساهیر هەر زوو کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و زۆربەی ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە
دەستیان کرد بە پێکەنین.
ئەمەش هەیە: سەرباری زۆری
نرخی پلیتی کۆنسێرتەکە کە نزیکەی 700 دۆلار بوو، بەڵام هەوادارێکی زۆری ئەو
هونەرمەندە ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.