بابەتە سەرکییەکە: نرخی
ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەهلی
بۆ مانگی رابردوو لەنێوان 11 هەزار و 500 دینار بۆ 12 هەزار و 500 دینارە.
زیاتر: مانگی رابردوو
مۆلیدەکان لەنێوان 280 بۆ 305 کاتژمێر کاریان کردووە و بەهۆی جیاوازی کارکردنیان
نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.
ئەمەش بزانە: خشتەی
کارپێکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی تەمموز 24 کاتژمێری دەبێت، واتا هەرکاتێک کارەبای
نیشتمانی کوژایەوە پێویستە مۆلیدەکان کارەبا دابین بکەن.