چی روویدا: یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی فرۆشتنی سێرجینیۆ دیست بە یانەی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی:
یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:" لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی رێککەوتن لەسەر
گواستنەوەی سێرجینیۆ دیست بۆ یانەکە، تاکو ساڵی 2028".
زیاتر: رۆژنامەی "مۆندۆ
دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە لەبەرامبەر ئەو گرێبەستەدا
هیچ بڕە پارەیەکی دەستناکەوێ، بەڵکو تەنها دەیەوێت لە مووچەکەی رزگاری بێت و
یاریزانێکی دیکە بهێنێتە یانەکەی.
ئەمەش هەیە: سێرجینیۆ دیستی ئەمریکی
لە ساڵی 2020دا لە ئایاکس ئمستردامی هۆڵەندییەوە چووە بەرشەلۆنە و بڕیاربوو تاکو
ساڵی داهاتوو لەو یانەیە بمێنێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کۆتایی بە گرێبەستەکەی هێنرا.