لێدوانی فەرمی: سەعدی
ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: تۆمەتبارکردنی حزبەکەمان بە هەبوونی دەست لە ئاگرتێبەردانی بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنە".
ئەمەشی وت: یەکێتی بە
توندی ئیدانەی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکوک دەکات و پارتی دەیەوێت
بەم تۆمەتانە کێشە بۆ هەڵبژاردن دروستبکات، چونکە پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێت.
زیاتر: لەوکاتەوە کە
دەرکەوتووە ئەندامێکی دژەتیرۆر دەستی ئاگرتێبەردانی بازاڕەکان هەبووە، لەو هێزە
دوورخراوەتەوە.