چیرۆکە سەرەکییەکە: لە
ناوچەی کاکەوەندی نوورئاوای پارێزگای لوڕستان کچێک بەناوی رازیە رەحمانی کە هەندێک دەڵێن 24 ساڵ و
هەندێکیش دەڵین 18 ساڵ بووە، لە ماڵی خۆیاندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان ئێران کوژرا.
بەدواداچوون: رۆژنامەی
ئیعتیمادی ئێرانی لە راپۆرتێکیدا و لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، هێزە
ئەمنییەکان بە گومانی هەبوونی ماددەی هۆشبەر چوونەتە سەر ماڵەکە و باوکی رازیەیان
دەستگیرکردووە، دواتریش کچەکە پرسیاری هۆکاری دەستگیرکردنەکەی باوکی کردووە و لەوکاتەدا
یەکێک لە ئەفسەرەکان تەقەی لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە
خزمەکانی رازیە وتوویەتی: بەرپرسان پێیان راگەیاندووین کە ئەفسەرەکە دەستگیرکراوە
و رووداوەکە بێ مەبەست بووە.
ئەمەش هەیە: برایەکی
قوربانییەکە کە تەمەنی 10 ساڵە ساتی رووداوەکە بە ڤیدیۆ تۆمارکردووە، بەڵام هێزە
ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەدا گرتووە.