بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانی بەڕیوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا کۆبووەوە.

 

سەرچاوە: میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: هاوپەیمانییەکە لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکەش، تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بووە.


زانیاری زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی خۆجێی کەرکوک و دیالە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە زووترین کات.


ئەمەش هەیە: هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارکردنی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا