بابەتە سەرەکییەکە: بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری
نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود
پزیشکیان کرد.
راگەیەندراوی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: لەم دەرفەتەدا بەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی
لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی پاراستنی
بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.
زیاتر: یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی
هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان، دڵنیاین کۆماری ئیسلامی ئێران بە
سەرکردایەتی پزیشکیان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی
پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.