مەسرور بارزانی: هیوادارم هاوئاهەنگیی نێوان هەرێم و ئێران قوڵبکرێتەوە

کوردستان 06/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری ئێران، ئەو وڵاتە دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

زیاتر: مەسرور بارزانی هیوای قوڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێم و ئێرانی خواست لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و رێز و بەرژەوەندی هاوبەش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا