بابەتە سەرەکییەکە: رابەری باڵای ئێران پەیامێکی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی
هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەیەوە بڵاوکردەوە.
پەیام: عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە پەیامێکیدا
رایگەیاندا: نەتەوەی مەزنی ئێران توانی لە ماوەیەکی کەمدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری
رێکبخات و دوو خولی هەڵبژاردن بە شەفافی ئەنجام بدات.
زیاتر: ئێستا گەل سەرۆکی خۆی هەڵبژاردووە و داواش لە مەسعود
پزیشکیان کاندیدی سەرکەوتوو دەکەم، بە پشتیوانی خودا سوود لە رێبازەکەی ئیبراهیم
رەئیسی و تواناکانی وڵات بە تایبەتی توانای مرۆییەکانی گەنجەکان وەربگرێت،لەپێناو
ئاسوودەیی گەل و پێشکەوتنی نیشتمان.