چی روویدا: چەند کەسێکی هۆڵەندی پاسکیلێکیان دروستکردووە کە
درێژییەکەی 55 مەترە، بەوەش بە درێژترین پاسکیل لە جیهان دادەنرێت.
زانیاری: ئیڤان شاڵک کە ئەندازیارە و خاوەنی بیرۆکەکەیە، دەڵێت:"
لە منداڵییەوە بیرۆکەی دروستکردنی درێژترین پاسکیلی جیهانم هەبووە و دوای
تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بڕیارمدا ئەو بیرۆکەیە جێبەجێ بکەم".
زیاتر: ئامانجم شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان بووە، بۆیە لە کاتی
دروستکردنی پاسکیلەکە هەموو یاسا و مەرجەکانی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانمان
لەبارچو گرتبوو.
ئەمەش هەیە: دروستکردنی پاسکیلەکە چوار ساڵی خایاندووە و ئەندامانی کتێبی
گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە درێژترین پاسکیلی جیهانە.