چی روویدا: ئانجلینا
جۆلی لە وڵاتی کمبۆدیا دارستانێکی بە پانتایی 600 کیلۆمەتر چوارگۆشە کڕێ، بۆ ئەوەی
رێگری بکات لە راوکردنی ئاژەڵانی ناو دارستانەکە.
زانیاری: پێشتر راوچییەکان ئاژەڵەکانی ناو ئەو
دارستانەیان راودەکرد، بەڵام ئانجلینا جۆلی ئەکتەری دیاری هۆلیود و چالاکوانی مافەکان،
ئەو دارستانەی کڕی و بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان دارستانەکەی تەلبەندکرد.
ئەمەش هەیە: ئەنجلینا
جۆلی ئەو کەسانەی وەک پاسەوانی دارستانەکەی خستەسەر کار و مووچەی بۆیان بڕییەوە،
کە پێشتر ئاژەڵەکانی ناو دارستانەکەیان راودەکرد.