دوو خوشکی دووانە بە رێکەوت لە "تیکتۆک" یەکتر دەدۆزنەوە

هەمەرەنگ 06/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوو خوشکی دووانەی بەڕەگەز جۆرجی، دوای 19 ساڵ بۆیان دەردەکەوێت کە بەخێۆکەرانیان دایک و باوکی راستەقینەیان نین، بەڵکو بە منداڵی دزراون و لە یەکتر جیاکراونەتەوە.

کێ وتی: بە پێی ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"، ئەو دوو کچە کە لە ئێستادا تەمەنیان 19 ساڵە، یەکێکیان ناوی ئایلینە و ئەوەی دیکەشیان ناوی ئانایە، دوو ساڵ لەمەوبەر بە رێکەوت لە تیکتۆک بوونە هاوڕێی یەکتر و دواتر بۆیان دەرکەوت کە خوشکی یەکترن و دووانەن.

وردەکاری: چیرۆکی دزینی زۆربەی ئەو منداڵانە بەمجۆرە بووە کە لە دوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانە بە دایک و باوکیان وتوون کە منداڵەکانیان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە راستیدا ئەو منداڵانە نەمردوون و بە ناسنامەی ساختە بە کەسانی تر دەفرۆشرانەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا