بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی: نزیکەی 30 هەزار کەس لە پڕۆژەکانی سلێمانی کار دەکەن

کوردستان 07/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام وتی:" نزیکەی 30 هەزار کەس لە پڕۆژەکانی سلێمانی کار دەکەن".

کێ وتی: عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بۆ BMC دەڵێت:"هێچکات سلێمانی هێندەی ئێستا نەبووژاوەتەوە، ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە هیممەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانەوە بەدەستهاتووە".

زیاتر: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە پڕۆژەکانی سلێمانی خەرجکراون، کە تاکو ئێستا هیچکات بودجەیەکی بەو قەبارەیە بۆ پڕۆژە لە شارەکە تەرخان نەکراوە.

ئەمەشی وت: ئەگەر 10 پرۆژە بکەین خزمەت بە شارەکە بکات، لە 100 پڕۆژە باشتر کە خزمەتی سلێمانی نەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا