سەڵاحەدین بەهادین: هه‌ڵبژاردن هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی خه‌ڵك

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text


بابەتە سەرەکییە: سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی حزبەکەی لە پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند هه‌ڵبژاردن هۆكارێكه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی خه‌ڵك و کارێک نەکرێت کە ئاشتی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان تێکبدرێت.

چی تر: ئەمیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راشیگەیاند پرۆسەی هەڵبژاردن سەرئێشە نییە بەڵکو  چارەسەرە، موشاغەبە و کێشەنانەوە پیلانێکە بۆ نەهێشتنی سەنگی پەرلەمان بۆ ئەوەی خەڵکی لە پڕۆسەکە دووربکەونەوە، ئێمە ئەبێت رێگربین لەو پیلانە نەخوازراوە.

ئەمەشی وت: سەڵاحەدین بەهادین راشیگەیاند سیستمی پەرلەمانی سیستەمێکی دروستە، سیستەمێکی هاوچەرخ و گونجاوە، ئەوەی کە کراوە لەڕابردوو ئەوەیە ئەم پرۆسەیە عەیبدار ئەکرێت، پرۆسەکە دوائەخرێت، یان وەکوو دەسەڵاتدار هەیمەنەی خۆی زاڵ دەکات بەسەریدا و پەکی ئەخەن، ئەمە بە پیلان ئەکرێت، ئێمە کارمان ئەوەیە ببینە رێگر لەبەردەم ئەو پیلانە خراپانە، ببینە چارەسەر بەو ئەندازەی کە مومکنە، لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە ساحەکە نییەتی چاککردنی دۆخەکەیان هەیە، پرۆسەی هەڵبژاردن هەندێ لەرز و تای هەیە کە خوازراو نییە، ئێمە ئەبێت لەو لایەنەوە دووربین و نموونەی جوان و باش پێشکەش بکەین.

ئەمەش هەیە: یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە رێگەی ئەمینداری گشتی و بەرپرسانی باڵای حزبەکەیانەوە دەستیان بە بانگەشەی لیستەکەیان کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنیش کاندیدیان هەیە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا