چی روویدا: بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی یەک هەفتە لە خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
کێ وتی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەڵێت:" لە 15ی ئەم مانگەوە تا 21ی مانگ، پشووی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنە و 22ی 10دەوامی ئاسایی هەموو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
ئەمەشی وت: پشووەکە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان دەگرێتەوە.
بیرهێنانەوە: رۆژی 20ی 10ی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بەشێکی زۆری خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان وەک ناوەندی دەنگدان بەکاردەهێنرێن، بەهۆیەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە خوێندنگەکان پشوو دەبێت.