بابەتە سەرەکییەکە: نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەنەوەو مافی خۆیانە بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند لەماوەی رابردوو تاران دووجار بە سەدان مووشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلی بۆردومان کردووە، هیچ وڵاتێکی جیهانیش هێرشی لەوشێوەیە قبوڵ ناکات.
ئەمەشی وت: وەڵامی ئێران دەدەینەوە و مافی خۆمانە بەرگری لە خاک و وڵاتمان بکەین.
بیرخستنەوە: هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لە رێگەی درۆنەوە دەستیپێکرد و لە سەرەتای مانگی تشرینی ئەمساڵیش بە سەدان مووشەکی بالیستی، ئاراشتەی ئیسرائیلی کرد، بە وتەی خۆیان لە تۆڵەی کووشتنی حەسەن نەسروڵا و ئیسماعیل هەنیە بووە.