بابەتی سەرەکی: شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە نۆ رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کێ وتی: ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت:" پێشبینی دەکرێت لە 9 رۆژی داھاتوودا، لە رێکەوتی 12ی10ی2024 شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت".
ئەمەشی وت: پێشبینی بارانێکی مامناوەند و لەسەرجەم ناوچەکاندا دەکرێت و لەناوچە شاخاویەکانیش رێژەیەکی زیاتر دەبێت.