سبەی یەکێتی لە کۆیە سێیەمین کەرنەڤاڵی خۆی ئەنجامدەدات

کوردستان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بڕیارە سبەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سێیەمین کەرنەڤاڵی فراوانی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری کۆیە ئەنجامدەدات.

کێ وتی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:" لەو کەرنەڤاڵەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە یەکێتییەکان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامادەبوونی کاندیدانی لیستی یەکێتی لە شاری کۆیە".

ئەمەشی وت: کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆی سبەی شەممە، لە یاریگای کۆیە بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا