چی روویدا: كەمێك بەر لە ئێستا خۆپیشاندانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی دەستیپێکرد.
چیرۆكە سەرەكییەكە: کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی دژ بە چۆڵكردنی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی و گواستنەوەیان بۆ مەیدانی نوێی ئاژەڵان گردبوونەوە.
زیاتر بزانە: بەشێك لە كاسبكاران نایانەوێت مەیدانی كۆنی ئاژەڵانی سلێمانی چۆڵبكەن و دەڵێن، "پارەیەكی زۆریان لەم شوێنەدا خەرج كردووە و تا قەرەبوو نەكرێنەوە مەیدانی كۆنی ئاژەڵان چۆڵ ناكەن".