فیلمی "شاردنەوەی سەدام حسێن" لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

هەمەرەنگ 13/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان فیلمی دیکۆمێنتاری شاردنەوەی سەدام حسێن لە 18ی ئەم مانگە نمایش بکرێت.

کێ وتی: هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: فیلمەکە باس لە شاردنەوەی سەدام حسێن دەکات لە لایەن کەسێکەوە بەناوی عەلا نامیق بۆ ماوەی 235 رۆژ لە چاڵێکدا، لە کاتێکدا 150 هەزار سەربازی ئەمریکی بە شوێنیدا دەگەڕان.

ئەمەش هەیە: فیلمەکە لە هەریەک لە سینەما ئیمپایەر لە هەولێر، سیتی سینەما لە سلێمانی و دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک نمایش دەکرێت.

زیاتر: فیلمەکە بۆ یەکەمین جار لە تشرینی دوومی ساڵی 2023 لە هۆڵەندا نمایش کرا، بڕیارە لە 14 وڵاتی عەرەبیش نمایش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا