دادگای فیدراڵی حەوت سکاڵای لەبارەی کورسی پێکهاتەکان رەتکردەوە

عێراق 22/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دادگای فیداڵی حەوت سکاڵای لەبارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە.

زانیاری: بەهۆی ئەوەی دادگای پێشتر فیدراڵی ئەو پرسەی یەکلاکردووەتەوە، دادگاکە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی هەر حەوت سکاڵاکە، کە بەمەبەستی زیادکردنی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوون.

بە بیرهێنانەوە: پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدابوو کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێت بە 100 کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابرد، بەڵام دەستەی دادوەری ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا پێنج کورسی لە کۆی ئەو 100 کورسییەی دادگاکە بڕیاری لێداوە، بۆ کۆتاکان تەرخانبکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا