"10 کەس لە عێراق لەسێدارە دران"

عێراق 22/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لە عێراق سزای لەسێدارەدان بەسەر 10 کەسدا  جێبەجێ کراوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی ئاسایشی عێراقەوە بڵاویکردەوە: ئەو 10 کەسە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە رێکخراوی داعش و ئەنجامدانی کردەوەی مەترسیداری تیرۆرستی تاوانبار کراون.

چی تر: بڕیاری لەسێدارەدانەکان لە زیندانێک کە دەکەوێتە شاری ناسڕییەوە جێبەجێکراون، هەموو ئەوانەش کە لەسێدارە دراون عێراقی بوون

ئەمەش بزانە: مانگی نیسانی ئەمساڵیش، بە تۆمەتی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بەسەر 11 کەسدا سەپاند ئەوەش بووە جێی رەخنەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا