سەرۆککۆمار: بە زۆترین کات سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت

عێراق 23/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لە پەرلەمانی عێراق دەکات بە زوترین کات سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

کێ وتی: لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت:" داوا لە برایان و خوشکانی نوێنەرانی گەل لە پەرلەمانی عێراق دەکەم، رۆڵیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کارا بکەن".

ئەمەشی وت:" لە پێناو بەردەوامبوونی رۆڵی یاسادانان و چاودێریکردن لە بەرژەوەندی خواستی گەلەکەمان، داوا دەکەم بە زووترین کات سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا