سێ ڕۆژ مۆڵەت دراوە بە لایەنە سوننەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان

عێراق 24/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چی روویدا: سێ ڕۆژ مۆڵەت بە لایەنە سوننەکان دراوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.

کێ وتی: حوسام روبەیعی وتەبێژی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: هەرگیز دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بەڕێوەناچێت تاوەکو لەلایەن لایەنە سوونییەکانەوە رێککەوتن لەسەر ئەو پرسە نەکرێت.

زیاتر: دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا لایەنە سوننییەکان لەنێوان هەریەکە لە سالم عیساو و مەحمود مەشهەدانی، یەکێکیان هەڵبژێرن بۆ سەرۆکایەتیکردنی پەرلەمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا