بابەتە سەرەکییەکە: یەکێتی
تۆپی پێی ئەوروپا هەریەکە لە رۆدری و ئالڤارۆ مۆراتای یاریزانانی هەڵبژاردەی
ئیسپانیای سزا دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای گەڕانەوەی شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
بۆ مەدرید و ئاهەنگگێڕانیان لە ناوەڕاستی شارەکە بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی یۆرۆ،
رۆدری و مۆراتا بە گوتنەوەی دروشمی سیاسی دژی ئینگلتەرا تۆمەتبار کران.
ئەمەش هەیە: یوفا زوو دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کرد و دواجار بە تۆمەتی
شکاندنی بنەماکانی هەڵسوکەوتی گشتی دوو یاریزانەکە سزادران.