ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێک ناکڕێت

وەرزش 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەنیاز نییە هیچ یاریزانێک لە گواستنەوەی زستانەدا بگوازێتەوە.


سەرچاوە:
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و نزیک لە یانە مەدریدییەکە بڵاویکردەوە: یانەی ریاڵ مەدرید تاوەکو گواستنەوەی هاوینە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.

لەلایەکی ترەوە: کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەکە، ویستی ئەوەی نییە پشت بە هیچ یاریزانێکی کاستیا ببەستێت کە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانانی تایبەت بە یانەکەیە.

بیرخستنەوە: لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدرید بە دەست پێکانی بەشێک لە ئەستێرەکانییەوە دەناڵێنێت دیارترینیشیان دانی کارڤەخالە کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا