هەولێر.. بەتۆمەتی ئەنجامدانی جادوو و دەسترێژیكردنە سەر ژنان، جادووگەرێك دەستگیركرا

کوردستان 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: بە تۆمەتی ئەنجامدانی جادوو، سیحر و دەستدرێژیكردنە سەر ژنان جادووگەرێك لە هەولێر دەستگیركرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر بڵاویکردەوە، کەسێکی بەناوی شێخ شاباز لەژێر ناوی "جادوو بە گەرەنتی" دەستدرێژیی کردووەتە سەر ژمارەیەک لە ژنان و گرتەی ڤیدیۆیی تۆمارکردوون و سەرەنجام دەستگیركراوە.

زیاتر بزانە: ئەو جادووگەرە، ژمارەیەک لە ژنانی لەبەرانبەر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی، ھەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێوەرگرتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا