گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای نەینەوا لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پەسەندكران

عێراق 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: ئەو گۆڕانكارییە كارگێریانەی لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدران، بە شێوەیەكی فەرمی پەسەندكران.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجوومەنی دەوڵەت لە نوسراوێكیدا رایگەیاند، پۆستەکانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە بە تەواوبوونی خولی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکان ماوەکەیان کۆتایی دێت، لەکاتی نەبوونی ئەنجوومەنی قەزاکانیش، ئەنجومەنی پارێزگاکان دەتوانن گۆڕانکارییەکان ئەنجام بدەن.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بەشداری یەكێتی و بێ پارتی و بەشێک لە سوننەکان، گۆڕانکاری لە بەشێک لە پۆستەکانی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکاندا کرد و پۆستەکانی قائیمقامی مەخمور، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ و وانکێی وەک بەرکەوتەی ھەڵبژاردن وەرگرت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا