عێراق بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی رێككەوتووە

عێراق 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق لەبارەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی تایبەت بە عێراق، زانیاری ئاشكرا كرد.

لێدوانی فەرمی: قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق راگەیاند، کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەگەڵ کۆمپانیا ناسراوە نێودەوڵەتییەکان رێککەوتوون.

دەشڵێت: ئەم كۆماپانیایانە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەشیان دەگاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆری جیاواز و مۆدێلەکان پێکدێن لە ئۆتۆمبێلی دوو دەرگا، چوار دەرگا، بارهەڵگر.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا