بانكی ناوەندی عێراق هۆشداری لەبارەی "دراوی یەك ملیۆن دۆلاری"یەوە دەدات

عێراق 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی بانگەشەكردن بۆ دراوی ساختەی یەك ملیۆن دۆلارییەوە، روونكردنەوە دەدات.

راگەیەندراوی فەرمی: بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دەبێت هێزە ئەمنییەکان و چاودێرانی دارایی بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێن کە بانگەشە بۆ دراوی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکەن.

زیاتر: هیچ دراوێك نییە بە ناوی دراوی یەك ملیۆن دۆلاری و ئەوە بۆ فێڵکردن لە هاوڵاتییان.

ئەمەش بزانە: لە مانگی شوباتی ساڵی 2020دا بانکی ناوەندیی عێراق هۆشدارییدا لە ئاڵوگۆڕكردن بە دراوی یەک ملیۆن دۆلاردا، چونکە بە پارە ئەژمارناکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا