قائیمقامی سلێمان: پشتیوانی لە قەدەغەکردنی کیسی نایلۆن دەکەین

کوردستان 25/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی ڕوویدا: قائیمقامی سلێمانی، پشتیوانی لە قەدەغەکردنی کیسی نایلۆن لە نانەوا و سەموونخانەکان دەکات.

کێ وتی: ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ جێبەجیکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی کیسی نایلۆن لە نانەوا و سەمونخانەکان، کۆمەڵێک کار ئاسانیمان کردووە.

ئەمەشی وت: لە دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاردرا باجی نانەوا و سەموونخانەکان لاببرێن و باجی  گومرگی سەر ئارد و کاغەزی هاوردەکراویش نەمێنێت.

کارئاسانییەکانیان: دابەزاندنی کرێی کارەبا لابردنی باجە لەسەر نانەواخانە و سەموونخانەکانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا