چوارشەممە دوایین کاتی لێخۆشبوونی 20%ـی پارەی کارەبایە

کوردستان 27/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی چوارشەممە دوایین کاتە بۆ لێخۆشبوونی 20%ـی قەرزی کارەبا.

زانیاری: لە 27ی ئاداری 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داشکاندنی 20%ـی لە پارەی کارەبا دەرکرد، بڕیارەکەش تاکو رۆژی چوارشەممە، 31ی 7ی 2024 جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر: تاکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی درێژکردنەوەی وادەکە نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا