لە سلێمانی كرێكارێكی بیانی لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

کوردستان 27/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە سلێمانی کرێکارێکی بەرەگەز چینی لەکاتی کارکردندا کۆمپرێسەر بەسەریدا کەوت و گیانی لەدەستدا.

کێ وتی: عوسمان حەمەسەعید، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی دەڵێت:" لەکاتی دروستکردنی کارگەیەکی نوێ و لە ساتی تێکردنی چیمەنتۆ بۆ نهۆمەکانی سەرەوەی کارگەکە، قاچەکانی کۆمپرێسەری چیمەنتۆکە شکاوە و کەوتووە بەسەر کرێکارەکەدا، دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە".

زیاتر: کرێکارەکە بە رەگەز چینییە و تەمەنی ٤٩ ساڵە و خێزاندارە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە پەیمانگای دادی پزیشکییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا