عێراق توڕەیە؛ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ئاڵای عێراق لە تەنیشت ئاڵای ئیسرائیل دانراوە

وەرزش 27/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق و ئەرجەنتین، ئاڵای عێراق و ئیسرائیل بە تەنیشتی یەکتر لە ناو یاریگای لیۆن دانرا، ئەوەش یەکێتی تۆپی پێی عێراقی نیگەران کرد.

کێ وتی: هێردە رەئوف، سەرۆکی نێردەی یەکێتی تۆپی عێراق لە پاریس دەڵێت:" داوامان لە لیژنەی ئۆڵەمپی نێودەوڵەتی کردووە ئاڵای ئیسرائیل لە ناو ئاڵای وڵاتان لابدرێت چونکە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە ناکات، بەڵام لیژنەکە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە بە بیانووی ئەوەی دانانی ئاڵای وڵاتان تەنها تیپی پیاوانی هەڵبژاردەکان ناگرێتەوە، بەڵکو هەر وڵاتێک ئەگەر تیمی خانمانیشی بەشداری بکەن ئاڵاکەیان دادەنرێت.

ئەمەشی وت: داوامان کرد لانیکەم ئاڵای ئیسرائیل لە تەنیشتی ئاڵای عێراق لابدرێت، بەڵام ئەو داوایەش رەتکراوەتەوە، بە بیانووی ئەوەی لە یاسای ئۆڵۆمپیدا ئاڵای وڵاتانی بەشداربوو بە پێی پیتی ئەبجەدی لە تەنیشت یەک دادەنرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا