گرنگترین سوودەکانی بەپێ ڕۆشتن چین؟

تەندروستی 30/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ڕۆیشتن بە پێ، بە یەكێك لە وەرزشە جەستەییەكان هەژمار دەكرێت و سودێكی زۆر بە تەندروستی جەستەیی و عەقڵی مرۆڤ دەگەیەنێت و وزە و میزاجی بەهێز دەكات.

سوودەکانی: ڕۆیشتن چەند سودێكی گرنگی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، ئەوانیش:

-دابەزاندنی كێش: لەكاتی بەپێ ڕۆیشتن، وەك هەر وەرزشێكی تر لێدانی دڵ زیاد دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی سوتاندنی ڕێژەیەكی زۆری كالۆری و دابەزاندنی كێش.

-زیادکردنی ڕێژەی وزە: دەبێتەهۆی سەرخستنی خوێن و ئۆكسجین، خوێنێكی زۆر بۆ ماسولكە گەورەكان و مێشك دەڕوات و مرۆڤ هەست بە وزە و چالاكبوون دەكات.

-بەهێزکردنی بەرگری جەستە: مرۆڤ لەنەخۆشییە وەرزیەکان دەپارێزێت و بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

-كەمکرنەوەی ئازار: ئازار كەم دەكاتەوە،خوێن زیاتر بۆ ماسولكەكان دەڕوات و جوڵە ئاسانتر دەبێت.

-باشترکردنی تەندروستی دڵ: مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆری دڵ و جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی %31 كەمدەكاتەوە.

-دابەزاندنی فشاری خوێن و باشترکردنی دەروون: دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن و باشبوونی لایەنی دەروونی .

-درێژکردنی تەمەن: هەتا ڕۆیشتن بەپێ زیاتر بكرێت، مەترسی مردنی بەنەخۆشییەكان كەم دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا