"هەر شۆفێرێک بەم حاڵەتەوە بگیرێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت"

کوردستان 10/08/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان هۆشداری لەبارەی پەیدابوونی حاڵەتێکەوە دەدات لەناو شۆفێراندا.


راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: هەندێک حاڵەت پەیدا بووە کە تیایدا شۆفێر هەڵدەستێت بە لێکردنەوەی تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن.

زیاتر: هاوڵاتییان وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرن و بۆ هاتووچۆی دەنێرن، ئەوانیش رێوشوێنی توندی یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر، هەر شۆفێرێکیش بەو حاڵەتەوە بگیرێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی دارایی توند دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا